شێعر

شێعر
وەسیەتی دایک بۆ کچ

کچم ڕۆڵەی کزۆڵەی بەرده باریم چرای ڕووناکی بێ دەستی و هەژاریم

کچم پارچەی نەژاکاوی زەمانەم نەتیجەی ئیهتیمامی خوێندەواریم

وەره گوێ ڕاگره بۆ پەندی دایکت فەرەح بەخشی دەرونی بێ قەراریم

کچم هۆشی حەیا وناموسی خۆت بێ نەکەی کاری زیاد کەی دەردی کاریم

نەخۆی هەرگیز فریوی ساده روویان نەبێته هۆی زیادی شین و زاریم

کچم هوشیاری خۆت به تاکو مردن وەکوو من به ،به زرنگی و هوشیاریم

کچم وەڵڵا هەمووی داخی کچانه نەخۆشین و کزی و بێ ئێختیاریم

نه تەنیا وەسیەتم بۆ تۆیه ڕۆڵه فیداکاری کچانی کورده واریم

مامۆستا_قانێع
دیدگاه ها (۴)

کاکه فلاحی

🇮🇷سلام یا مهدی🇮🇷💗اَللَّهُمَّ صَلِّ عَلى‏ مُحَمَّدٍ وَ آلِ مُ...

دانلود مجله کیهان بچه ها - شماره 112 - 26 مهر 1360

دانلود کتاب سخن از جنگل سبز است - نویسنده امین فقیری

چِهِل هِندِوانه، چو گویِ زِ بَرجَدکِه کَردیش غَلطان زِ چوگان...

صد دانه یاقوتدسته به دستهبا نظم و ترتیبیک جا نشستههر دانه‌ای...

دانلود مجله سپید و سیاه - شماره 701 - 5 اسفند 1345

اندوهگین نباش سرزمین من، در شکافِ زخم‌های تو، بذر گل کاشته‌ا...

@mobina.one هر چی بیشتر میگشتم ، کمتر به نتیجه می رسیدم .مثل...

عزیز البریهی

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط