ئانارشیست

ئانارشیست

قه‌ره‌نی ئه‌حمه‌دئاقایی-پیرانشار

ناسکی له‌نجه‌ی پارتیزانێک
وێران له‌ ئێسقانما ئه‌گه‌ر
هه‌ر هیچ نه‌بێ با بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌سپه‌که‌ی
دابڕمێته‌ نێو یاخیه‌تیم


که‌ داڕماوم
یه‌که‌ یه‌که‌ چۆله‌که‌ سارده‌کانی مانگ
چۆله‌که‌ سارده‌کانی مانگی مه‌شخه‌ڵی چۆڵ
چۆله‌که‌ سارده‌کانی مانگی مه‌شخه‌ڵی چۆڵی ئازادی
[ چۆله‌که‌ سارده‌کانی مانگی مه‌شخه‌ڵی چۆڵی ئازادی چه‌پی ئیرهابی ناسیۆنالیستی ئۆمانیستی ئیدئۆلۆژیکی نه‌ژادپه‌ره‌ستی بێ‌ویژدانی ده‌ره‌جه‌یه‌کی حه‌فتاخۆری رووسی ئه‌سلی مۆنتاژی کاسه‌سه‌ری فێمینیستی لیبێڕاڵی ... ]
بێ فایده‌یه‌ بۆ من حه‌تمه‌ن


بێ فایده‌یه‌ به‌ڵام دیسان
به‌ لێواری بزه‌کانتا سه‌دان سه‌نگه‌ر بریندارم
به‌ نێوانی مه‌مکه‌کانتا – که‌ به درۆ بوون به هێما بۆ کێوه‌کان–

گێله‌ن­گێده‌نی په‌نجه‌کان
چ فه‌رق ده‌کات؟
له‌ نێو ئاسمی ته‌ونه‌کان­دا باڵنده‌یێکی هه‌نده‌سی
بۆ چی ده‌بێ؟

بنووسه‌وه‌ په‌نجه‌کانم له‌ تاریک­دا نه‌ک ئاشنا
تفه‌نگه‌کان سوار کراون له‌ به‌رامبه‌ر هیچ­دا
بێ­گومان
دیدگاه ها (۴)

من دارم عادت می کنم به تخفیف دادن، عادت می کنم به کاستن از ف...

بژی شه‌کانه‌وه‌ی یاڵت ره‌شترین ئاڵآی ئه‌وین و هه‌زار و یه‌...

از کوه های تو می آیم به جستجوی شهرهایت که همه خاکستر. و ن...

فریدون ارشدی از دستان من بسته تری وقتی چنین شکسته می روی ...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط