من لە تاو جەستەی شەهیدی سەر بڕاوی کێوەکان

من لە تاو جەستەی شەهیدی سەر بڕاوی کێوەکان
بوومە ئاوازی خەمۆکی کانییە قوڕپێوەکان
شاخ کە پاراستوویەتی میوان و خاوەن، پێکەوە
سنگی خۆی کردە نیشانەی شێتە دوور ئەنگێوەکان
دەستی زاڵم دایدڕی ئێخەو بەرۆی زاوای چیا
خۆی ڕنی بووکی زەمەند، بۆ نۆ گوڵە بێ نێوەکان
باخی لاپاڵ و بنار و دەشت و ڕووبار پێکەوە
چوونە تاریکی بە سامی ڕیشە بێ چارشێوەکان
بۆنی باڕووت دەشت و دۆڵ و لاخڕی پڕ کرد لە تەم
خونچە هێلنجان دەدا و مرد سێبەری دار میوەکان
گوێم لە نووزەی بێ کەسی شاخە لە ژێر پۆستاڵی ڕەش
دەوری داوە تێلدڕووی بیری ڕەشی بێ شێوەکان
دار، چرۆ ناکاو گوڵیش خونچەی لە ئامێزا نەما
بێ خڕە و قاقا و چپەن، زاخێڕ و بەردو چێوەکان
هەرچی گیاندارە بە دەنگی تۆپ و شەست تیر وازرەن
کوا شکوی کاروانە ڕێی کیژ و کوڕە پێوەکان؟!
نیشتمان ناڵەی لە دەس چەند دەستەکی ئەو خەڵکەیە
داخی خۆیی کوشتمی، نەک چاوی شێتی دێوەکان
قوڕگی ئاخنرا ئەوەی هاواری ئێش و ئۆفی کرد
قوڕگی ئەو کێوەش کە وا ڕۆژێکی دەیکرد گڕ پژان لوقمان
دیدگاه ها (۶)

سەلام محەمەد

ساڵح بێچار

حاجی جەلال گڵاڵی

هعی....

ALIXD.XD

هواللهم، في زمنٍ يتباهى فيه الآخرون بالانحلال، امنحني نعمةَ ...

روسری و #حجاب هیچ وقت تموم نمی شه 😏چون قبلانم توضیح دادمدیگه...

‌🔰واکنش امیرحسین ثابتی (نماینده تهران) به توضیحات سخنگوی قوه...

مجید واشقانی:مردم این رو بدونند که هیچ اثریدر این مملکت ساخت...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط