‍ ئەمڕۆ ۲ڕەشەممەی ۲۷۱٦کوردی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی گەورە پیاو

‍ ئەمڕۆ ۲ڕەشەممەی ۲۷۱٦کوردی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی گەورە پیاوی زانا و بلیمەتی کورد ،شاعیرو فیلسووف و وەرگێڕی کورد مامۆستا هەژاری موکریانی
یادی هەرمان و ڕۆحی شاد و ڕێگەیان پڕ ڕێبوار

شێنی ڕاوچی بۆ مامۆستا هەژار

ڕۆژی ڕەشی کوردە،بێ هەژاری
شانازی بەوی بوو،زانیاری

تیشکێکی خودا بوو،هاتە سوێمان
دەنگێکی فریشتە بوو لە گوێمان

پێنووسی بزۆزی ئەو بوو ڕاسا
نووسراوە بە کوردی بوونە یاسا

کوردیکی ڕشید و میر و بز بوو
هاودەنگی فەقیر و چینی کز بوو

شاکاری بنووسی ئەو دیارن
بێ زبڵ و زیوان و بێ بژارن

بۆ بەڵگە جزیرە یا خەیامن
هۆی ژیری هەژارە وا بە تامن

هەر چەند کە خانی خۆی خەنی بوو
شانازی بزانی خۆی تەنی بوو

ئاوڕێکی هەژاری لێدراوە
خانی لە جیهانێ دەنگی داوە

جوانی مەم و زین کە وا دیارن
شاکاری بنووسی ئەو هەژارن

ئەو باخی گوڵانی بۆ ڕواندن
جێژوانی دڵانی پێ نواندن

ئەو شینی ئەوینی دابەزێنێ
هێنایە ترۆپکی دڵتەزێنێ

هۆزان و بزان و خۆبوێژ بوو
سەربەرز و بەپێز و بێ کڕێژ بوو

لەو ڕابوو کەلاوی کوردەواری
شیرنایی وتاری کەوتە زاری

ئەو بوو بە هەوێنی"کورتە باسان"
ڕێنووسی بە کوردی بۆ مە ناسان

کێ هەستێ مەبەستێ دابڕێژێ
لەو ڕایە،چلۆن و چی دەوێژێ

هەر مانگێ کە دێتەدەر لە شەودا
ڕووزەردە،لە ڕوونی،ڕووی ئەودا

ڕووناکی،بەیان و گیانی ڕوونی
پێشکەش به بەیان و گیانی ڕوونی

ئەی خۆزگە ئەمەش وەکوو هەژار باین
وەرزێکی بە پیت و بێ بژار باین

مامۆستا ڕاوچی
۱۳٦۹/۱۲/۲٥بۆکان
دیدگاه ها (۲)

شێت و ژیرشێتێک ئەڕۆیی بە گۆشەی شارادی سەلکی کەریان کردووە بە...

ڕۆژی زمانی داییکی پیرۆز بێ❤

بمگرە باوەش هیوام، ئاواتمئەو باوەشەی بۆم بێشکەی ئاواتەبملاوێ...

لەیلا قاسم کچێکی چاونەترس و زیرەک بوو؛ لەڕووی وەڵامی پرسیارە...

ئەو وێنەیە لە ساڵی ١٨٨٩ لە دیمەشق گیراوە، ئەو کەسەی هەڵیانگر...

اولین تقویم الکترونیکی کوردی دانلود نمایید و استفادە کنید و ...

دڵم هەستی پێکردووەئەتەوێ فەرامۆشم کەیتجار وبارێبەنامە بێگیان...

روز جهانی زبان مادری مبارک

سارا عوسمان

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط