پارچەیەک لە #پەندەکانی مامۆستا #پیرەمێرد:

پارچەیەک لە #پەندەکانی مامۆستا #پیرەمێرد:

_وتیان بە ڕێوی شاهیدت کێیە؟
_وتی کلکی خۆم، باوەڕم پێیە

_حەزدەکەی دوور بی لە گێرە و کێشە
_بەقەد بەڕەی خۆت پێ ڕابکێشە

_بەسمان بەسەردا لێدە گیزو فیز
_پێوەدان خۆشە نەوەک ویزەویز

_لە شارو لادێ ئەم نەقڵە باوە
گیای شین بە جێگای سەختەوە ماوە

_شەڕنەکەر پیشەی زوو دانیشتنە
_بەردی زل بەڵگەی نەهاویشتنە

_ئاو بتبا مەچۆ سەر پردی نامەرد
_چش با بخنکێی بە سەد ئێش و دەرد

_شوێن بۆ سەر پیشەی خۆی دەچێتەوە
_گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە

_قەل ئەڵێن لاسای کەوی کردەوە
_ڕۆینەکەی خۆیشی لەبیر بردەوە

_مەشهورە بزن بۆ تاقە شەوێ
جێگای خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ

_ناشکوری مەکە بەم بەشە کاکە
_لە قوڕ ئەوەندە تۆز هەستێ چاکە
دیدگاه ها (۵)

🌹 چەن دانە قسەی گەوەرە پیاوانی جیهان سەبارەت بە زمانی دایکی ...

سەلام محەمەد

طلعت طاهر

❗️ سرلشکر محسن رضایی خطاب به آمریکا: برای تکرار شکست‌های باس...

😶‍🌫️

ایگ نکن پلیز

«فَصلُ‌الخِطابِ بَهرام مُحَمَّدی: انهدامِ سیستمیِ مافیا و مس...

چرا در فرانسه ....

«قهرِ حَد: ترازِ خونینِ بهرام محمدی با مافیایِ غارتگر»۲۴. خد...

> آمین یا رب. این هم‌صدایی، سوختِ اصلیِ «مهندسیِ اراده» ماست...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط