ئاخر پاریس تۆ کێت هه‌یه
ئاخر پاریس تۆ کێت هه‌یه
کێت هه‌یه
بمرێ بۆ ژیان..
کێت هه‌یه تاریکی گڕدا
مانگ دابگری
بیدا له سنگی نیشتیمان..
ئاخر پاریس تۆ کێت هه‌یه
به‌ده‌م مه‌رگه‌وه
پێبکه‌نێ..
تۆ کێت هه‌یه
به‌گۆرانی
کۆرپه‌ی دڵی خاک ڕاژه‌نێ..
لێره مه‌رگ له‌ناو پارک و باڕو جێ خه‌وی هه‌مواندا
وه‌ک جاڵجاڵۆکه‌یه‌کی شێت
سه‌دان ساڵه ته‌وقی ڕوح و
ته‌وقی ژین و ته‌وقی دڵی مه‌ی کردووه..
که‌چی هێشتا ئێمه هه‌ین و
هه‌ر ئه‌لێین کورد نه‌مردووه..
ئاخر پاریس تۆ کێت هه‌یه وه‌ک ساکینه
ته‌سکینی دڵی هه‌مووان بێ..
تۆ کێت هه‌یه وه‌کو مه‌نسور
نه‌مری بێشه‌ی ژیان بێ..
تۆ کێت هه‌یه وه‌کو شێرکۆ
شێری ناوجه‌رگه‌ی مه‌یدان بێ..
ئاخر پاریس تۆ کێت هه‌یه
خوێنی نه‌خشه‌ی نیشتیمان بێ..
پاریس ئێوه کێتان هه‌یه وه‌کو زیلان
دڕ به‌تاریکی شه‌و بدات..
هه‌ڵمه‌ت به‌ره‌و ناو قوڵایی دووژمن ببات..
پاریس ئێوه کێتان هه‌یه لوله‌ی
چه‌کی دووژمن بگرێ.. به‌رینه‌دا تا دوا فیشه‌ک لهدلیهدرێ..
پاریس ئێوه کێتان هه‌یه
شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی دیبێ..
کێتان هه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆی
به‌خاک به‌خشیبێ..
پاریس ئێوه کێتان هه‌یه به‌هه‌ل هه‌له
دووژمن به‌چۆکدا بهێنێ..
ئاڵای ووڵات
له‌ناو سه‌نگه‌ری دووژمندا ڕاوه‌شێنێ..
هێمن و مه‌ریوان ته‌وه‌که‌ڵی.
کێت هه‌یه
بمرێ بۆ ژیان..
کێت هه‌یه تاریکی گڕدا
مانگ دابگری
بیدا له سنگی نیشتیمان..
ئاخر پاریس تۆ کێت هه‌یه
به‌ده‌م مه‌رگه‌وه
پێبکه‌نێ..
تۆ کێت هه‌یه
به‌گۆرانی
کۆرپه‌ی دڵی خاک ڕاژه‌نێ..
لێره مه‌رگ له‌ناو پارک و باڕو جێ خه‌وی هه‌مواندا
وه‌ک جاڵجاڵۆکه‌یه‌کی شێت
سه‌دان ساڵه ته‌وقی ڕوح و
ته‌وقی ژین و ته‌وقی دڵی مه‌ی کردووه..
که‌چی هێشتا ئێمه هه‌ین و
هه‌ر ئه‌لێین کورد نه‌مردووه..
ئاخر پاریس تۆ کێت هه‌یه وه‌ک ساکینه
ته‌سکینی دڵی هه‌مووان بێ..
تۆ کێت هه‌یه وه‌کو مه‌نسور
نه‌مری بێشه‌ی ژیان بێ..
تۆ کێت هه‌یه وه‌کو شێرکۆ
شێری ناوجه‌رگه‌ی مه‌یدان بێ..
ئاخر پاریس تۆ کێت هه‌یه
خوێنی نه‌خشه‌ی نیشتیمان بێ..
پاریس ئێوه کێتان هه‌یه وه‌کو زیلان
دڕ به‌تاریکی شه‌و بدات..
هه‌ڵمه‌ت به‌ره‌و ناو قوڵایی دووژمن ببات..
پاریس ئێوه کێتان هه‌یه لوله‌ی
چه‌کی دووژمن بگرێ.. به‌رینه‌دا تا دوا فیشه‌ک لهدلیهدرێ..
پاریس ئێوه کێتان هه‌یه
شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی دیبێ..
کێتان هه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆی
به‌خاک به‌خشیبێ..
پاریس ئێوه کێتان هه‌یه به‌هه‌ل هه‌له
دووژمن به‌چۆکدا بهێنێ..
ئاڵای ووڵات
له‌ناو سه‌نگه‌ری دووژمندا ڕاوه‌شێنێ..
هێمن و مه‌ریوان ته‌وه‌که‌ڵی.
- ۲۹۸
- ۲۹ آبان ۱۳۹۴
دیدگاه ها (-۸)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط