‌ ‌      "گەلی یاران"

‌ ‌      "گەلی یاران"
کاتێ مردم دەخیلتان بم
لەم غەریبستانە مەمنێژن
جەستە ماندووە خەمرێژەکەم بسووتێنن
خۆڵە مێشە خەمبارەکەم
بە ئاوی دیجلە بسپێرن
دیجلە دەمبا بۆ ئۆقیانووس
دەبمە هەڵم و دەگەرێمەوە بۆ ئاسمان
بای زریانیش هەڵدەکات و
جەستەی سپی چەشنی هەورم
دەباتەوە بۆ کوردستان
دڵتەنگ دڵتەنگ
لە سەر چاوەکەی ژیانم
چەشنی هەورێکی خەماژو دادەبارم
لە کوێستان و لە پێدەشت و دارستانا
دادەبارم تۆزقاڵ تۆزقاڵ
ژیلەموی دڵ دابەش دەکەم
بە سەر هەموو کوردستان
ا
جەلال مەلەکشا
#کورد
#کوردستان
#پیشمرگه
دیدگاه ها (۳)

شەهید/جەلال مەلەکشا کۆتری سپی، نامەی ئاشتی، وڵاتێکی زامداری...

ڕێبوار فایەق

قەندیل دەلێ: من سەر بە تەمم قەندیلمتا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر...

‌ "بلوێری شوان"نیوە شەوە ، دنیا خامۆشدێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش...

ئاواێزان نوری

•💚💛❤️•

ڕێباز مەحموود

سەلام محەمەد

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط