#Kurdistan

#Kurdistan

#کوردستانی_غەمبار

من نیشتمانێکم هەیە
لە هیچ نیشتمانێکی تر ناچێ
لە هیچ گریانێکی تر ناچێ
لە هیچ سووتانێکی دی ناچێ
هەموو جارێ ئەیهاڕن و پووش و پەڵاش و
پاشەڕۆی ئازارەکانی ئەدەن بە دەم بای شمشیر
بای زرێپۆش و بای فڕۆکەوە...
کەچی لەو سەر ئەم نیشتمانە دێتەوە و
کەچی لەو سەر ئەم کۆترەیە ئەبێتەوە
بە سنەوبەر و ئەڕوێتەوە و کەچی دیسان
ئێسک و پروسکی ناو سوتماک یەک ئەگرێتەوە
کوتەکوتەی ئەم جەستەیەش،
هەڵئەستێتەوە سەر پێیان و
ڕوو ئەکاتەوە دوونیا و ئەڵێ:
#منم_کوردستان....🌱


✍#شێرکۆ_بێکەس


|
دیدگاه ها (۰)

سەلام محەمەد

•💚💛❤️•

کاکه فه‌لاحی

حاجی جەلال گڵاڵی

مائومائو 💚☘️✨ یعنی خودم 💚😎

🎥 معترضان در پاریس به موزه لوور نزدیک شدندخبرگزاری فرانسه: 🔹...

#استوری_د

فالو شههههه. https://wisgoon.com/hana_575

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط