بۆ دواجارە بەجێت دێڵم

بۆ دواجارە بەجێت دێڵم
دەماڵئاوا ئازیزەکە م
چوونکه خۆری بەهاری نوێ
لەناو پایزدا، دەرئەخەم
بەجێتدێڵم , بەجێتدێڵم
بەجێتدێڵم وەک سەنگەرێ
کە دوژمنم، ئەبەزێنم
تا بەباروتی رەشی چەک
گوڵی سپی وەدەستدێنم
بۆدواجارە بەجێتدێڵم
دەماڵئاوا ئازیزەکەم
بەجێتدێڵم،
سەرکەوتنمان لەچرکانی تفەنگدایە
لەو کاتەدا
کەپێکەنین لەژێر چەپۆکی مەرگدایه
ئەڕۆم , ئەڕۆم ....
ئەڕۆم گیانه من پیشمەرگەم
هێزی تاریکی راو دەکەم
گزنگی خۆری رزگاری
لەدەمکەلا وەدەر دەخەم
بۆدواجارە بەجێتدێڵم
دەماڵئاوا ئازیزەکەم .

مامۆستا ئەحمەد سالار
۱۹۷٤ مەهاباد
#کورد
#کوردستان
#پیشمرگه
دیدگاه ها (۲)

کاکه فه‌لاحی

دانلود کتاب احضاریه - نویسنده جان گریشام

خسته ام از عرض عمرم، طول میخواهم چه کارعشق و شعر و فاعل و مف...

دانلود مجله فیلم و هنر - شماره 434 - 27 اردیبهشت 1352

دانلود مجله کیهان ورزشي - شماره 929 - 6 خرداد 1351

دانلود کتاب اسباب خوشبختی - نویسنده اریک امانوئل اشمیت

دانلود مجله خواندنیها - شماره 129 - سال 16 - مرداد 1335

عزیز البریهی

آن‌چه من دیدم و من می‌کشم از جور فراقکه شنیده‌ست و که دیده‌س...

چنین گفت فردوسی پاکزاد که رحمت بر آن تربت پاک باد ⤵️منم بنده...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط