دڵ ده‌ناڵێ، ده‌م به‌ده‌م؛ سوتاوی تاوی فیرقه‌ته

بولبوله بۆ ڕوویی گوڵ؛ دڵ پڕ له داخ و حه‌سره‌ته
چاو پڕ ئاو و دڵ پڕ ئاور، دڵ به دولبه‌ر چاوه‌ڕێ...
ئه‌ی خودا! ده‌ردی جودایی چه‌ند گران و زه‌حمه‌ته!
مردم و نه‌مزانی؛ ئه‌و ئاوره‌ی منی سوتاند چ بوو؟!
حاسڵی سه‌یر و سلووکی ئاشقان، هه‌ر حهیرهته!
مردم و هه‌رگیز نه‌گه‌یمه قیبله‌که‌ی تاقی برۆت!
ئاخر ئه‌ی قیبله‌ی مورادان! تا به که‌ی ئه‌م حه‌سره‌ته؟!
روح له‌سه‌ر لێو، چاوه‌ڕێتم! ئه‌ی ته‌جه‌للای نووری توور!
هێنده جارێک خۆت به دڵ بنوێنه! مه‌رگم حه‌سره‌ته!
ره‌مز و غه‌مزه‌ی یه‌ک نیگاهت قه‌لبی کون‌کون کردووم
بوومه جێی ده‌سرێژی تورکان؛ بۆیه جه‌رگم لهتلهته...
وهفـــایی

- ۲۹۶
- ۰۷ اسفند ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۲)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط