خەڵقە وا فەسڵی بەهارە ومن گەڵاڕێزانمە

خەڵقە وا فەسڵی بەهارە ومن گەڵاڕێزانمە
پیرم و تازە تەمەننای وەسڵی گوڵ ڕوویانمە

وامەزانە ڕۆحەکەم تەنهام لە کونجی عوزلەتا
عەکسی ڕووی تۆ مەجلیس‌ئاراو زینەتی ئەیوانمە

بەسیەتی زاهید حیکایەی جەننت و ڕۆژی جەزا
بەرگی خوێنینم نیشانە و حوججەتی غوفرانمە

تەرکی کەم چاکە بەهەشتی بەزمی جانانە، ئیتر
چونکە وەک ئادەم ڕەقیبی سەگ سیفەت شەیتانمە

ئەی نیگاری بێ وەفا ئەی شۆخی هەورامی نەسەب
دوور لە تۆ کەی مەیلی گەشتی گوڵشەنی تارانمە؟

قامەتم گەر وا خەمە و حاڵم پەرێشانە ڕەفێق
تێ‌بگە تەمسیلی ئەبرۆ و پەرچەمی جانانمە

گەر بڵێی دەستم کەوێ من خاکی بەردەرگانەکەت
کەی هەوای تەخت و سەریری قەیسەر و خاقانمە

هەر کە دیم شەونم لە سەر ڕوخساری گوڵ دوێنێ لە باغ
یادی ڕووی تۆم کرد و بۆیە ئارەزووی گریانمە

دیوانی ئەحمەد موختار جاف
#کورد
دیدگاه ها (۱)

شانس من تو زندگی :))🥴🥴😕😕😂😂

خنده های شیرین..

خنده های شیرین...

خنده های شیرین..

خنده بازار...

گفت آخ آخ دلا از دست تنهایی به جونُم، گفتم منکه همه‌ی درونم ...

کپی ممنوع

سریال ترکی

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط