فرمێسکی گەش

فرمێسکی گەش

قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشێ بەشم
مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەڕەشم

سەردەمێک ئەوارە بووم و ماوەیێکیش دەسبەسەر
نەمدی ڕووی ئاسوودەیی، هەر تووشی گێرە و قەرقەشم

دابی کوردی وایە، کەس لاگیری لێقەوماو نییە
بۆچی سەرکۆنەی بکەم لێم زیزە یاری مەهوەشم؟

تێغی بێ مەیلی و جەفای ئەو نازەنینە دڵڕەقە
جەرگی لەت کردم بە جارێک ئەنجنیویە سینەشم

کوشتمی و شەش خانی ئومێدی لەمن گرتن حەریف
مۆرە هەڵداوێم و بێهوودە بە هیوای دووشەشم

نابینی زەردە لەسەر لێوی کەسێ لەم شارەدا
گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بەسەردا دابەشم

خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی هەر ئەژنۆکەمە
بۆیە ڕۆژ و شەو وەها گرتوومەتە نێو باوەشم

نایەڵێ دوژمن بە ڕەنگە زەردەکەی من پێکەنێ
تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم

شاعیرێکی ڕاست و یەک ڕووم و فیداکار و نەبەز
کوردە موحتاجی مەحەک نیم، زێڕی بێ غەللو غەشم
دیدگاه ها (۵)

💙•زیاد گشتن تو فضای مجازیبی‌هدف گشتن تو فضای مجازی باعث مقای...

#خودشناسی #انسان #تفکر #مقاومت #مبارزه#ظلم #انگیزشی #تلنگر

🎁 عینک آفتابی فریم گرد مدل miu miuMinimalist Charm | Miu Miu...

بی احترامی هیچوقت از من شروع نمیشه🤍#شخصی #ویسگون #دلتنگی #حر...

دلم می‌خواست برگردم به همان عصر تابستانی که داشتم توی حیاط و...

تا خــدا هستڪسی تنهـا نیست   من اگر گم شده ام       تو اگر خ...

درحال اماده کردن خیارشور توسط ستایش بانو 😂😂😂#عاشقانه #شخصی #...

خیار ُ🥒 ترخون🌱 گرفتم،، خیارشور بزارم😋کیا خیارشور دوست دارند؟...

سلام دوستان عزیز،شبتون بخیر و آرام و پُر ستاره،.شرمنده که پس...

برای همه‌ی شب‌هایی ڪهمن دیگر نیستم‌شبت بخیر جانم《عشـــق گاهی...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط