ماچت‌ ده‌كه‌مئه‌ی‌ گیانی‌ خۆم‌

ماچت‌ ده‌كه‌مئه‌ی‌ گیانی‌ خۆم‌
ماچت‌ ده‌كه‌م‌قۆرتی‌ چه‌ناگه‌‌ت‌
ماچ‌ ده‌كه‌م‌نه‌رمانی‌ گوێت
‌گۆی‌ مه‌مكه‌كانت‌ ماچ‌ ده‌كه‌م‌.
زۆر تینووتم‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ چاك‌ ده‌زانم‌،
مه‌مكه‌كانت‌ وه‌ك‌ تۆپه‌ خوێ،
تا ماچیان‌ كه‌م‌،نه‌مامی‌ زه‌ردی‌ تینوێتی‌
له‌ ئێسكم‌دا پتر ده‌ڕوێ!
ئه‌ی‌ گیانی‌ خۆم‌!
له‌ یه‌كه‌م‌ كۆرسی‌ ئه‌ویندامه‌مكه‌كانت‌
فێریان‌ كردم‌رێزی‌
به‌فری‌ چیاكان‌ بگرم‌.
چاوه‌كانت‌ فێریان‌ كردم‌
رێزی‌ كانی‌ بناری‌ شاخه‌كان‌ بگرم‌.
ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه‌بۆ سه‌ر ته‌خته‌ی‌ قوتابخانه‌.
چاوه‌ڕێت‌ كه‌م‌له‌ دووه‌م‌ كۆرسی‌
ئه‌ویندافێرم‌ بكه‌ی‌ مه‌مكه‌كانت‌ بپارێزم‌
فێرم‌ بكه‌ی‌ چاوه‌كانت‌ بپارێزم‌
دیدگاه ها (۲)

می هراسم بر که می گردم خبری بد، داشته باشی. می هراسم در آغو...

رحمان پس از کسب این مدال با بیان اینکه مدالم را به مردم کوبا...

زخم شنگال شب وروزرابه هم می زند بایدروزی درد از توان بیفتد ...

هر روز گوشه اى مینشیند و پک میزند دردهایش را… روزگار خاکسترى...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط