عەلی پاکی

کاک "عه‌لی پاکی" شاعیری هاوچه‌خی کورد له شاری هه‌ولیر له دایک بووه.


(۱)
بێنانەکان
بێلانەکان
خۆموو شیعرم لەگەڵتانام
لەگەڵتانام بەپێی توانام
نان بۆئێوە
قامچی بۆمن
ژیان بۆئێوە
مردن بۆمن
بەڵێندەدەم بێدەنگ نابم
دەنگ هەڵدەبڕم
من خانەقاوتەکیەتانم
بازاڕتانم
گیرفانتانم
یان ڕیشەی خۆم بن بڕدەکەم
یان دەسەڵات بەگەڕدەخەم
پێتان دەڵێم لەوهەرێمە
لەهەرکوێ هەژارێک هەبێ
لەوێ مشتیان ئاواڵەبێ
فێریاندەکەم
زۆر زۆر نەک کەم
فێریاندەکەم
نان ببەخشن
هێلانەبەژیان ببەخشن
ناڵێم هێشتان بۆمن زوە
باڵم شاپەڕی فڕینی دەرکردوە
بمبوورن هەژار بمبوورن
ئەمڕۆناگەن دەنگم دوورن
سبەینێ دێم
کانزام لەبەردەمتان دەڕژێم
دێم بۆژینتان گیرفانی پڕیان قڕدەکەم
چیان هەبێ بۆئێوەبێ
بێانەکان
بێلانەکان
گەدەی هەمووتان پڕدەکەم


(۲)
لەکێندەرێ ئاگرتاندی
مۆڕاڵی خۆڕاگرتاندی
لێی ورد بنەوە کوردی تیایە
ئاوتاندی
گریانتاندی
چینی ستەم لێکراوتاندی
غیرەتی خۆڕاگرتاندی
لێی وردبنەوە کوردی تیایە

لەکێندەرێ هاوارتاندی
ئازارتاندی
جەنگ و جەرگەی مەیدانتاندی
هەڵوێستێکی مەردانتاندی
لێی وردبنەوە کوردی تیایە

جیهانی ئازاد گەر خۆکەڕ نەکەن
پیرۆزیەکانی کوردان نازد کەن
گەرناتانەوێ مافی مرۆڤ بوون لەڕوگەڕ نەکەن
داخازیەکانی کوردان نازد کەن

قازیتان دەوێ گشت کورد قازیە
هەمووکورد شێخە
گشت کورد مەلایە
زەردەشتان دەوێ گشت کورد ئاگرە
پێشمەرگەوشەڕڤان سینگیان لەبەردەم گوللە واڵایە

گەردرۆناکەن
پاپاو
کاینی پەرستگاکانتان
پاشاو
ئاینی کەنیساکانتان
گەر درۆ ناکەن

دانمان پێدانێن
گەر ماف پارێزن
بۆڕووبارێک خوێن سەرداچەمێنن
بەرژەوەندیەکان هەمووی وەلانێن
دانمان پێدانێن

بەڵام دڵنیام نەپاپاو پاشا
نەئاینزادەی کەنیسای دونیا
نەدووعای مەلای مزگەوتەکانی بازرگانی خوا
کەخوانایەوێ
باوەڕم وایە خوامان لەگەڵ بێ
هەر سەر دەکەوین
ئاسمانو زەویش
سەرو بن سەرمان هەمووی دووکەڵ بێ


(۳)
حەزدەکەم عێڕاق بگۆڕێ
لە ڕووخساری شارو دێهاتەکانیەوە
تادیکۆری دەمووچاوە شومەکانی
حەزدەکەم عێڕاق بگۆڕێ
لە تیڤی و کورسی و گیرفان ئاوسی و کەفەڵ پانەکانیەوە
تا بەرتەسکی مێشک ژەنگی حزبەکانی

دەمەوێ عێڕاق بگۆڕێ
کەس ترسی لێنەنیشی بەهێنانی ناوی
کەس بە تیرۆرو تاڵانکەرو تایفەگەری
نەگەڕێتەوە ناوی

حەزدەکەم عێڕاقێکیدی ببینم
پێستێکیدی بەگیانیەوە بلکێ
مێشکێکیدی بەکۆلکەسەری و
پەیڤێکیدی بەزمانیەوە بلکێ

حەزم لەنوێ خوازیەو حەزدەکەم عێڕاقیکیدی ببینم
نامەوێ مەڕاقێکیدی ببینم

نامەوێ دکتاتۆرێک بڕواو دکتاتۆرێکیدی بێت
دزێک بڕواو دزێکیدی بێت

دەمەوێ خاکی عێڕاق چیدیکە کورد تێهەڵنەداتەدرەوەی خۆی
تەیارەو تانکی عێڕاق چیدیکە کورد
نەکات بەسێرەی جەنگی خۆی

نامەوێ چیدیکە ڕێژەی هەژاری عەقڵ
عێڕاقی دەوڵەمەند بگەیەنێتە لوتکەی‌هەژاری
نامەوێ چیدیکە ڕێڕەوی ڕەوتەکان
هەبن بۆ قۆرغ کاری

حەزدەکەم عێڕاق بگۆڕێ
بچێتە سەرنەخشەی جیهانی نوێ
حەزدەکەم عێڕاق بگۆڕێ


(۴)
وڵات تادێ
ڕوەو هەژاری هەڵدەکشێ
تالاستیکی ناداد پەروەری لێکبکشێ
نیشتمان پڕ، پڕ بەرپرسی گەلۆردەبێ
دەک داڕزێ
ئەو سەرکردەی لەسەردەستی ڕێژەی هەژاری زۆردەبێ



گڵاڵەگردنی ئەم بابتە: #زانا_کوردستانی
دیدگاه ها (۰)

خاڵە بەکر

ڕزگار جەباری

عومەر عەلی

جدول شماره ۵

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط