چاوه‌کــــــــــانت
چاوه‌کــــــــــانت
چاوه‌کانت دوو کتێبن، باسی ڕه‌نگی گوڵ ئه‌که‌ن
چاوه‌کانت دوو غه‌ریبن، ڕوو له ماڵی دڵ ئه‌که‌ن
چاوه‌کانت دوو نیشانه ن، قه‌ت به چاو لێ نادرێن
چاوه‌کانت جوتێ خوشکن، قه‌ت له یه‌کتر ناکرێن
چاوه‌کانت دوو دروشمن، هه‌ڵکراون بۆ ئه‌وین
...چاوه‌کانت دوو مه‌به‌ستن، بۆ هه‌مان دنیا و زه‌مین
چاوه‌کانت جوتێ کۆترن، وابه‌سه‌ر گوێی بانه‌وه
چاوه‌کانت دوو شه‌هیدن، وان به‌ڕێی سه‌یوانه‌وه
چاوه‌کانت دوو په‌رین و باخی شیعرم ئاوه‌ده‌ن
چاوه‌کانت دوو سوارن، ئه‌سپی سه‌رکه‌ش تاوه‌ده‌ن
چاوه‌کانت دوو به‌هارن باخی دڵ پڕ بۆن ئه‌که‌ن
چاوه‌کانت دوو مناڵن قایلم هه‌رچۆن ئه‌که‌ن
چاوه‌کانت دوو کوڕی کورد، هه‌ژده ساڵه‌ن چه‌ک به ده‌ست
چاوه‌کانت دوو بۆ په‌یامی یه‌ک مه‌به‌ست
چاوه‌کانت دوو به‌یانن وا له‌یه‌ک ئاسۆوه دێن
چاوه‌کانت دوو عه‌زیزن، چاوه‌ڕێم هه‌ر کاتێ بێن

- ۲.۴k
- ۲۶ اردیبهشت ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۳)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط