کورردواری ئی وات جوانکم

کورردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم!
رۆڵەکەم!
خێزانەکەم!
باوانەکەم!
ئەی ئەوانەی قەت لە بیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن ئەرێ دەمناسنەوە؟
ڕۆگار ھاڕیومی وەک ئەسپۆنی ورد
ھێز و توانای لێ بڕیوم دەردە کورد
بوومە گەپچاڕ و دەکا گاڵتەی بە من
ئەو ڕمووزنەی زەندەقی چوو بوو لە من
ئەی ڕەفیقان، ئەی عەزیزانی وڵات!
ئەی برای ھاوسەنگەری جەرگەی خەبات!
گەر دەناڵێنم، ئەمن پەک کەوتە نیم
تێدەکۆشم بۆ وەسڵ ،تاکوو دەژیم
کۆششی من زۆر بە جێیە و زۆر ڕەوا
چونکە قانوونی تەبیعەت وایە، وا
))ھر کسی کو دور ماند از اصل خویش
باز جوید روزگار و صل خویش((
ڕێگە دەبڕم، کوانێ ھەنگاوم شلە
ڕاستە بێ ھێزم، دەکەم ئەمما ملە
ھەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان بەرەو باخی بەھەشت
دێم بەرەو زیخ و چەو و کانیاوی خۆم
چۆن لەوانە وەردەگێڕم چاوی خۆم؟
دێم بەرەو ئەو دار و بەرد و بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنە
دێم بەرەو بژوێن و زەنوێر و زەمەند
دێم بەرەو پاناوک و ھەوراز و نشێو
دێم بەرەو ئەشکەوت و زەندۆڵ و پەسێو
دێم بەرەو بەفر و چلوورە و بەستەڵەک
دێم بەرەو شێخاڵ و ریچکە و رەشبەڵەک
دێم بەرەو لێڕە و چڕ و بەستێن وچۆم
دێم بەرەو ھەڵدێر و
دیدگاه ها (۲)

ئه‌ی مەرگ،ئەی تەنیاترین و ڕاستگۆتری هاوڕێ،ئەی حەقیقەتلەئاسما...

مرۆڤە نا مرۆڤەکانئاژەڵەکان!قاڵاوەکان!ئەی داهۆڵە بێ ناوەکان.ب...

منداڵێک رۆیشته‌ سه‌رتاشخانه‌یه‌ک ، سه‌رتاشه‌که‌ به‌ بن گوێی ...

(بگه ڕێوه)وه کو په روانه عه شقی تۆ له خه ونێک و خه یاڵی منده...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط