نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ بێ‌ تۆ

نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ بێ‌ تۆ

نه‌چم شه‌رت بێ‌ هه‌تا ئه‌م خواره‌ بێ‌ تۆ

ده‌روونم خاڵی‌یه‌ وه‌ک 'نه‌ی' ده‌ناڵێ‌

هه‌وارێکی چ پڕ هاواره‌ بێ‌ تۆ

بیناییم کوێره‌ هه‌ڵنایێ‌ به‌ ڕووی که‌س

موژه‌م یه‌ک یه‌ک ده‌ڵێی بزماره‌ بێ‌ تۆ

هه‌موو ئه‌عزایی ناڵینم ده‌ناڵێ‌

سه‌راپام میسلی مۆسیقاره‌ بێ‌ تۆ

قه‌سه‌م به‌و شه‌ربه‌تی دیداری پاکه‌ت

شه‌رابم عه‌ینی ژه‌هری ماره‌ بێ‌ تۆ

له‌ کن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره‌ بێ‌ من

له‌ کن من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره‌ بێ‌ تۆ

له‌ کن من با وجودی ناس و ئه‌جناس

که‌سی تێدا نییه‌ ئه‌م شاره‌ بێ‌ تۆ

هه‌تا تۆم ئاشنا بووی ئاشنام بوون

ئه‌مێستا موو به‌ موو ئه‌غیاره‌ بێ‌ تۆ

هه‌موو ڕۆژێ‌ له‌تاو هیجرانی ئه‌مساڵ

ته‌مه‌ننای مردنی پێراره‌ بێ‌ تۆ

له‌ حه‌سره‌ت سه‌رووی قه‌دت چاوی 'نالی'

دوو جۆگه‌ به‌ڵکو دوو ڕووباره‌ بێ‌ تۆ
دیدگاه ها (۱۰)

نه مردم من ئه گه ر ئه مجاره بی تونه چم، شه رت بی، هه تا ئه م...

له‌ كن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره‌ بێ‌ منله‌ كن من خه‌رمه‌نی گوڵ ...

خۆشه‌ دڵـــــداری له‌ هــه‌ردو ســه‌ر بـێنه‌ک تۆ بســـــوتی ...

دوێ شه و که شتی نووحم بینیله سه ر چیای شه نگال وێستا هه موو ...

سوێندم خواردوه‌ نیازم پاک بێ خۆشه‌ویستی تۆ له‌ دڵم تاک بێ دڵ...

عه‌زیزم بۆچی تۆراویعه‌زیزم بۆچی تۆراوی له‌ خۆڕا ؟چ قه‌وماوه‌...

نه مردم من ئه گه ر ئه مجاره بی تو نه چم، شه رت بی، هه تا ئه ...

جه‌نابی یار......روژیک له‌م روژانه ئه‌وه‌ی که دڵ‌تنگه و خه‌و...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط