ەوری پاییز

ەوری پاییز
🍁🍁🍁🍂لە دەریاوە قەتاری هەوری باڕشت کەوتە دووی پێشەنگ
بە سەر سنگی چیادا چۆکی داداوە، کش و بێدەنگ
بەسەر پاییزی زەردا با بە خوڕ بگری،بە کوڵ بگری،
لەسەر ئاخر گەڵا، ئاخر چڵی تانیایی گوڵ بگری
بە خوڕ بگری بە کوڵ بگری ، بە سەر دەشت و دەری وشکا
بە سەر داری گەڵا زەردا ،بەسەر پووشا ،بەسەر دڕکا
بەسەر سەرچاوەی کزرا،بەسەر زیخی چەمی دێما،
بەسەر هەر وشکی یێکا وا لە هاوینی گەرم جێ ما
بەڵێ بگری، بە کوڵ بگری ،هەتا ئاخر دڵۆپ بگری
بە گریەی هەوری پاییز با نوقوم بێ سینایی کزری
بەفر ئاسۆی بڵند بگرێتە چوار چێوەی بلوورینی
لەچەم هەڵسێ خوڕە و هاژەی شەپۆلی ئاوی خوێنینی
دڵۆپی سارد و فێنک با لە سەد دار و دەوەن بڕژێ
پەپوولەی زەردی ئاڵتوونی لە سەرلق هەڵوەرێ ،بپژێ
بەڵێ بگری هەور،بارانی پاییز،بێ وچان بگری
لە سەر باخچەی گوڵێ وا سیس ئەبێ ئاخر چڵی عومری
بگرمێنێ،تەپ و نم دابکا بیکاتە شەست هەرگیز
نەوەستێ قوڵپی گریانی، نەوەستێ هەورەکەی پاییز
تەبیعەت زەرد و ژاکاوە ، لە ‌‌‌حاڵی گیانکەنیشتایە،
نیشانەی ماتەمی پاییز لە فرمێسکی درشتایە..🍁🍁🍁🍂
دیدگاه ها (۳)

خوندن ترانه و پاییز و عطرش با من🥰🍁🍂#کلیپ #پاییز #بارون #عشق ...

تمام که نمی شوی ....تنها میرویو من به رد پایتکه در زندگیمجا ...

کلی کلیپ و ویدیو های باحال میذارم...♡☆https://wisgoon.com/ss...

خیالِ تُـ𐚁ـوهمه شبره به ڪویِ من دارد ᥫ᭡#خاقانی۱۴۰۵/۷/۸❥︎:。- ...

I love you 😍#عاشقانه #love

بفرست به کسی که برات عزیزه ☺️♥️

#عشق #ویسگون#بدون_مخاطب

برای دانلودودریافت کلی محتواهای جذاب عضو کانالم باشید

اگه ای زندگین مردن چه بهته🥺

سلام عزیزای دل لطفا لایک کامنت بازنشر فراموش نشه با تشکر ✈️❀...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط