خۆشه رۆژێ لە عالەم دەربەدەر بم

خۆشه رۆژێ لە عالەم دەربەدەر بم
له نێو ئەوزاعی دونیا بێ خەبەر بم

لە بەر بێ تاقەتی دێوانه ئاسا
له غەوواسانی دەریا بێ خەبەر بم

شەو و رۆژێ له چۆڵی هەر به ناڵه
حەریفی شەوڕەوی بایی سەحەر بم

نەزانێ هیچ کەسێ ناو و نیشانم
ئەگەر عاقڵ ئەگەر ئاشفته سەر بم

له هەر لا با بسووڕێنێ غوبارم
له هەر جێگایێ پێویستا سوپەر بم

چرابێ،هەڵکرێ،جانا،له نێو دڵ
له رووناکی دڵی یارم خەبەر بم

لە بەر چاوی تەڕم سۆرانی بڕزێ
گەهێ بێ دایک و گەه بێ پدەر بم

خودا خۆم چۆن بسووتێنم به جارێ
له دەرد و داخی ئەحواڵم بە دەر بم

شەوێ هەرتاکوو رۆژی هەر بناڵم
به گریان دەست و دامانی سەحەر بم

چ ڕێگەی چاره نابینم وەفایی
مەگەر سەر تا قەدەم غەرقی نەزەر بم
دیدگاه ها (۲۰)

🌹 چەن دانە قسەی گەوەرە پیاوانی جیهان سەبارەت بە زمانی دایکی ...

خاڵە بەکر

اشڪ رازیستـــلبخند رازیستـــعشق رازیستـــاشڪ ِ آن شب لبخند ِ...

بلاگر اهوازی یوتیوب ویسگون انگیزش امیرعلیa2 a2vira amirali__.a2

تو چسب روی زانو های زخمی منی.تو نور توی زندگی تاریک منی.تو ا...

تقدیم نگاه قشنگتون مهربونا 👌👏👏👏🌺🌷 لایکـــــــــ♥فالویادتون ن...

نتونی به کسی بگی و به تنهایی با اون دردت کنار بیای...هعی چقد...

عشقم💋‏بگذار منبیشتر دوستت بدارمبیشتر عاشقت باشم،بیشتر بخواهم...

بفرست برای اونی که باید...❤️‍🩹دلتنگی ها فقط یه گوشه‌ی قلبت م...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط