دڵم تەنگە و دەمی یارم
دڵم تەنگە و دەمی یارم
شەڕەنگێزە چەمی یارم
کوڵ و کۆیە هەناراوە
بە لێشاوە کەمی یارم
خەڵاتی خۆشەویستیمە
هەمووی ڕێزە خەمی یارم
پەپوولەی حەز بە سوتانە
دڵی دەوری شەمی یارم
چەنێ خۆشە و ئەدا ئۆخەی
بە ناخی ژین زەمی یارم
بە پیریش کۆرپەیێ ژیرم
لە بیر ناکەم مەمی یارم
هەواری سینە بەرنادەم
نەبێ گوم بەرهەمی یارم
نییە هاوڕازی تەنیایی
دڵم تەنگە و دەمی یارم
کامیل شەریف پوور
#کردستان
#کورد
شەڕەنگێزە چەمی یارم
کوڵ و کۆیە هەناراوە
بە لێشاوە کەمی یارم
خەڵاتی خۆشەویستیمە
هەمووی ڕێزە خەمی یارم
پەپوولەی حەز بە سوتانە
دڵی دەوری شەمی یارم
چەنێ خۆشە و ئەدا ئۆخەی
بە ناخی ژین زەمی یارم
بە پیریش کۆرپەیێ ژیرم
لە بیر ناکەم مەمی یارم
هەواری سینە بەرنادەم
نەبێ گوم بەرهەمی یارم
نییە هاوڕازی تەنیایی
دڵم تەنگە و دەمی یارم
کامیل شەریف پوور
#کردستان
#کورد
- ۳.۷k
- ۱۱ تیر ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۲)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط