یاخی بوون

یاخی بوون

" له‌تیف هه‌ڵمه‌ت "

ڕۆژه‌کانی هه‌فته‌
له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی خۆیان
بێزاربوون..

هه‌ینی بڕیاری داوه‌
مۆڵه‌ت له‌ مزگه‌وته‌کان وه‌ربگرێ و
ئه‌مساڵ بچێ بۆ حه‌جی پیرۆز،
جا ئیتر نازانم ئه‌م ماوه‌یه‌
چۆن نوێژی هه‌ینی بکه‌ین ؟!

هه‌روه‌ها شه‌ممه‌
به‌ پاسپۆرتێکی ساخته‌
ده‌ڕوا بۆ ئیسرائیل و له‌وێ ده‌بێ به‌ په‌نابه‌ر
له‌وانه‌شه‌ ببێ به‌ کتێب فرۆش..

یه‌کشه‌مه‌ش بڕیاری داوه‌
به‌پێ بچێ بۆ ڤاتیکان و له‌گه‌ڵ پاپادا
چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی نێوانی ،
مسوڵمان و مه‌سیحیه‌کان بدۆزێته‌وه‌ .

دووشه‌مه‌ش سواری پاسکیلێک بووه‌ و
به‌ره‌و ئوستورالیا ده‌ڕوا و
له‌وێ ده‌بێ به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و
راوه‌ که‌نغه‌ر ره‌وا ده‌کات.

سێ شه‌مه‌ عاشقی یاری تۆپی پێ بوه‌ و
ده‌چی بۆ مه‌کسیک
ده‌بێ به‌ گۆڵچێ.

چوارشه‌مه‌ش ده‌مانچه‌یه‌کی له‌ ( که‌لار) کڕیوه‌ و
ده‌ڵێ ده‌بمه‌ چه‌ته‌ی فیلمی کاوبۆ و
له‌ سه‌هۆڵبه‌ندانی ئه‌سکیمۆدا ..
ڕاوه‌ که‌ر ده‌که‌م.

پێنج شه‌مه‌ش خۆی مینڕێژ کردووه‌
و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان
نه‌مکاته‌ پشوی فه‌رمی
خۆم ده‌ته‌قێنمه‌وه‌.

" له‌تیف هه‌ڵمه‌ت "
#کورد
#کوردستان
#پیشمرگه
دیدگاه ها (۱)

ئاوری بن کایه‌، بۆسۆی لێنایه‌ دزی خۆماڵی له‌ گرتن نایه‌ ئ...

ره‌نگه‌ ژیان هه‌ر ئه‌وه‌ بێكه‌ من ته‌نیا، له‌ پێكی ته‌نیایید...

#نوروز_کوردستان

عبدالله په شیوئه‌گه‌ر وتیان چی پێ ئه‌ڵێی تۆڵه‌ت چیه‌ بۆ دوای...

ئه‌گه‌ر مردم ...چاوت بکه‌ به‌ ئارامگام ،بمنێژه‌ تیای بۆ ئه‌ب...

سوێندم خواردوه‌ نیازم پاک بێ خۆشه‌ویستی تۆ له‌ دڵم تاک بێ دڵ...

وه من ئینسانیکمله ئه و په ڕی دوایین سنووری ژیانه وههاتووم هه...

چنوور نامیق

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط