تەڵعەت تاهیر
ماموستا "تەڵعەت تاهیر" شاعیری هاوچه‌رخی کورد
(۱)
خۆشەویستیم، پەیوەندى بە باشیتەوە نیە.
سبەینەى دووشەمە لەبەردەم سجنى مەحەتە ببینه
بە دوو لەتە کەبابى سارد و نانى تیرى بەفرمێسک تەڕکراو و پاکەتێک جگەرەى غەمدانەوە
پیرەژنێک چاوەڕێى بینینى ئازیزە بکوژەکەى دەکات.
(۲)
ده‌رگای ڕابردوو ده‌كه‌یته‌وه؟
- مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی به‌ره و به‌غدا شاربه‌ده‌ر كرا و له گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێنی شاره‌زووردا كه‌س جامه دۆیهكی پێنه‌دا!
- كه‌یفی جوانڕۆیی له ڕێی خۆشناوه‌تیدا به‌ره‌و ئه‌سته‌مبوڵ شاربه‌ده‌ر كرا و كه‌س هێشووه ترێیه‌كی شه‌قڵاوه‌ی پێ ڕه‌وا نه‌بینی!
- حاجی قادری كۆیی، خۆی گوته‌نی:
(هه‌روه‌كو شارانی تر كه‌س ئاشنای كۆیێ نه‌بوو
شوهره‌تی ئه‌بیاتی من خه‌ڵكی له‌سه‌ر كۆ كرده‌وه)
كه‌چی به‌ره‌و باوه‌شی عوسمانیه‌كان به‌ڕێخرا به بێ ئه‌وه‌ی كه‌س دوو ده‌نكه هه‌نجیری ته‌ق ته‌قی بۆ بخاته توێشووهكهیهوه!
_ نالی کە لە شەوەزەنگی زماندا ، بە گوێدرێژە مل عەلەم ، مەیمون قەدەم ، شیرین قەڵەمەکەی : بارە تیشکی جوانی و رەوانبێژی دەگواستەوە ، ناچار بوو بە عەرەبی باسی جوانی شارەزوور بۆ شەریفی والی مەکە بکا.
- مسته‌فا به‌گی كوردی له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی، له‌قه‌بی صاحێبقڕانی لێ سه‌ندرایه‌وه و به‌ره‌و ئێران و توران شاربه‌ده‌ر كرا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ناوی خۆی گۆڕی به (هیجری) و به ته‌وسه‌وه گوێی ڕاده‌دێرا بۆ سه‌دای ئه‌و قافڵانه‌ی فیرقه‌ت كه ده‌یانگوت: سه‌ر قافڵه‌چی... یاره!
- ده‌رگای مێژوو مه‌كه‌ره‌وه:
به‌و قه‌ڵه‌مه قامیشانه‌ی نه‌بوونه شمشاڵ...
بوونه حه‌یزه‌ران و نه‌وه‌كانی پێتهمبێ كرا :
ئێمه خۆشنووسی نووسینه‌وه‌ی سڕینه‌وه‌ین.
(۳)
بەو گیتارەی سەدان جار بە خەیاڵ لە بەردەم ماڵەکەی ئێوەدا ژەندوومە، دەمویست لێنەگەڕێم پیر بیت..
تۆش کەیفت بە دڵسافیم دەهات و پێدەکەنیت و ڕۆژبەڕۆژ گەنجتر دەبوویتەوە
لەگەڵ ھەر غەدرێکی دنیا برینێک پەیدا دەبوو ناچار ژێیەکی گیتارەکەم دەپچڕاند و دەمکردە تەلی تەقەڵ و دەمدووریەوە، برینێکیتر و ژێیەکیتر و دەمدووریەوە.
ئاگام لە تۆ و لە خۆشم نەما، ئێستا پێچەوانەی یەکترین:
تۆ کوژایتەوەو منیش لەسەرمە ئەو هەموو سووتانە بگێڕمەوە..
گێڕانەوە بە ڕێزمانی ئەو ھێتیمەی لە قوتابخانە لەبارەی خۆشەویستی باوکەوە داوای ئینشای لێدەکەن.
(۴)
ئای چەند باشە
لە فێڵەکەی من نەگەیشتووە..
بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا پێکەنینی ببینم،
بەئەنقەست هەموو گفتوگۆکانی لەگەڵدا دەدۆڕێنم
(۵)
باوکم کە لەگەرمای نیوەڕۆیاندا لە ئیش دەگەڕایەوە
لە دەرگاوە، لە نوقڵێکی رەنگاوڕەنگی گەورە دەچوو
لە خۆشییان خۆمان پێدادەدا و لە حەوشە ورد‌و خاشمان دەکرد
دەبووە هەزار پارچەی بریسکەداری وەک شووشە
بەڵام تاکە شووشە کە بتوانین بە پێ‌خواسی
کۆی کەینەوە!
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی

- ۵۹۲
- ۲۶ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط