یا ب

‍ 💫 یا ڕەب💫

یا ڕه‌ب کوردستان دیسان خه‌مباره
خه‌ڵکی کورد دیسان بوون به ئاواره

ژینی کورد هه‌موو زوخاو و ژانه
ژیانی ڕه‌نجه‌ڕۆ به‌شی کوردانه!

داخی کۆڵبه‌ران هێشتا تازه‌یه
به‌شی کورد ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه

منداڵی بێ دایک دایکی بێ منداڵ!
گیرفانی خاڵی، ژینی سه‌خت و تاڵ!

باوکی ڕه‌نجه‌رۆ! ئاواره‌ی کۆڵان
جانتای پــڕ له خه‌م، ده‌گرێ به کۆڵان!

ناسپاس نین و شوکری تۆ ده‌که‌ین
یا ڕه‌ب هەر په‌نا بۆ لای تۆ ده‌به‌ین

به‌ڵام ئیلاهی جه‌رگمان سووتاوه
شار و خانوومان هه‌مووی ڕووخاوه

جارێ به ئه‌نفال، جارێ کیمیایی
جارێک به شه‌ڕ و جارێ جیایی

به هه‌موو شێوه تاقی کراوین
بۆیه له زومڕه‌ی کوردا نووسراوین
دیدگاه ها (۲)

ئەگەر توشی تاقیکردنەوەی زۆر بویت ئـــــەوا خوای گەورە زۆری خ...

لەسـەر ڕوخسـار،و قسـەکان بڕیـار مـەدهناخـەکان شتی جیاواز دەڵ...

😐 😃

😑

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط