عبدالله په شیو

عبدالله په شیو
هه‌ڵچوون

ساردیت ده‌مكوژێ، دنیا پایزه‌ و
به‌ده‌نی منیش ڕووتترین خاكه‌

هاوینی تینوو له‌ ناخـــمدایه‌،
نمه‌ی خوناوكه‌ لیوم ته‌ڕ ناكا.

ده‌ بتریشقێنه‌، هه‌وری شاقه‌ل شۆڕ!
ده‌ بـــبــروســكـێنه‌... بباره‌... دا كه‌.

هێڵی سنووری نێوان من و تۆ
تــــــراویلكه‌یه‌، وه‌همی تریاكه‌

گـــــــــــواره‌ و گه‌ردانه‌ فڕێده‌ لاوه‌،
بسكت به‌رده‌وه‌، كه‌زیت ڕه‌ها كه‌

ئــــــه‌وه‌ی گــرێـیه‌ بــیـكه‌ره‌وه‌ بۆم،
به‌ دوڕگه‌ی ئه‌ودیو ته‌مم ئاشنا كه‌

سنگت به‌نده‌ن و ده‌شتی مه‌فته‌نه‌،
ڕێی ڕه‌وه‌ئاســــكی په‌نجه‌م واڵا كه‌.

له‌شێك ده‌ماری گڕی تیا نه‌بێ
كۆتــــــــه‌ره‌داره‌... داوه‌ڵه‌، لاكه‌
دیدگاه ها (۴۰)

این پست رو به افتخار دوستان کرد زبان نم گذشتم ئافره‌ت ، ئه‌ی...

ماردین ئیبڕاهیم

((ئه‌م هۆنراوه‌یه بانگه‌وازێک له پێناوی وه‌ستاندنی کچ کوشتن ...

چنوور نامیق

گۆران مەریوانی

بەکر عەلی

فرهنگ لغات،واژه‌نامه‌=قامووس،فه‌رهه‌نگ فوتبال=تۆپی پێ بازی=ی...

دانلود کتاب عشق و پول - نویسنده ارسکین کالدول

دانلود مجله فیلم و هنر - شماره 432 - 20 ارديبهشت 1352

دل.........

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط