پاییز
پاییز
شنە بای سەردی ئێوارەی پاییز
بۆچی دڵتەنگی بو کامە ئازیز
تۆش وەک من دەستی نامەردی خەزان
بە بارێزەی گوڵ دڵتی هەڵتەزان
ئەتۆش وەکوو من گەڵات وەریوە
دۆڕی ئازیزان جەرگتی بڕیوە
هەواران چوڵ و ئاوا بوو زەردە
هەر من و پاییز دڵمان پڕ دەردە
شەوەو دەروونم پڕ لە سریوە
ئەستێرەی خۆزگەم تینووی زریوە
مانگ وا چارشێوی شەوی پۆشیوە
سیخوار و شەختە دنیای تەنیوە
هەواران چوڵ و زەردە بوو ئاوا
هەر من و پاییز چاومان پر ئاوە
پاییزی خەمین پاییزی خەمین
وەرە هەر دووکمان با بە کوڵ بگرین
ئەتۆش وێنەی من دڵت بوو تۆتۆ
تۆ بۆ من بگری من ئەگریم بۆ تۆ
شنە بای سەردی ئێوارەی پاییز
بۆچی دڵتەنگی بو کامە ئازیز
تۆش وەک من دەستی نامەردی خەزان
بە بارێزەی گوڵ دڵتی هەڵتەزان
ئەتۆش وەکوو من گەڵات وەریوە
دۆڕی ئازیزان جەرگتی بڕیوە
هەواران چوڵ و ئاوا بوو زەردە
هەر من و پاییز دڵمان پڕ دەردە
شەوەو دەروونم پڕ لە سریوە
ئەستێرەی خۆزگەم تینووی زریوە
مانگ وا چارشێوی شەوی پۆشیوە
سیخوار و شەختە دنیای تەنیوە
هەواران چوڵ و زەردە بوو ئاوا
هەر من و پاییز چاومان پر ئاوە
پاییزی خەمین پاییزی خەمین
وەرە هەر دووکمان با بە کوڵ بگرین
ئەتۆش وێنەی من دڵت بوو تۆتۆ
تۆ بۆ من بگری من ئەگریم بۆ تۆ
- ۳.۴k
- ۲۹ شهریور ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۱۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط