ئەی غەزالەی بێ سەبەبەب رەم کەردەکەی هەم پەیکەرم

شۆخه بێ پەیمانەکەی بێ شەرتەکەی سەودا سەرم
خۆش مەزەی نا خۆش ئەدای شیرین کەلامی تور ش روو
دڵبەری شێوەگەری جەوراوەری جادووگەرم
کەی من و تۆ شەرت مان وابوو بەبێ یەک هەڵ بکەین ؟
یا دەبو کەی من بەبێ تۆ سەر بنێمه بەستەرم ؟
بۆگوڵی تەلعەت گوڵی رو مەت گوڵی ڕوخسار گوڵ
نازداری گوڵ عوزاری دڵشکاری خۆ سەرم ...
گەر عیتابه هەربەسه نازه بەسه جەوره بەسه
وابکه ئاخر چاوەکەم ئەمنیش بەبارێ دەربەرم
من که کوشتەی دەستی یارم زەحمەته روح دەر بەرم
تاقی ئەبرۆی چاوەکانت بونه قاتڵ بۆسەرم
شاهی خوبان تۆ مەرەنجێ لەو گلەییانەی«ئەدەب»
تو هەر ئەو شاهی وەفا دار و منیش فەرمان بەرم

- ۵۲۰
- ۲۵ تیر ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۱)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط