بون شیعری ره نج سه نگاوی

بون (شیعری ره نج سه نگاوی)

 

ئەگەر بڵێم شەوانە بۆ ئەستێرە و مانگ باسم کردویت..
ئەگەر بڵێم لە دڵمدا وەک نەمرێک پەیکەرم بۆ دروست کردویت..
ئەگەر بڵێم ھەرگیز پێکە شەرابێکم بێ تۆ نەخواردوەتەوە..
...لەگەڵ خۆمدا بۆ ھەموو مەیخانەکانی شارم بردویت..
ئەگەر بڵێم ھەمو شەوێ بەر لە نوستن ماچم کردویت..
ئەگەر بڵێم لە ھەر کوێ بۆنم کڕیبێت..
ئەبێ پێشان جارێ بۆنی قاوە بکەم!
چونکە ھێندە بۆنم کردویت..
من ئەزانم باوەر ناکەیت!
ئەزانی بۆ ؟!
چونکە عەشق وەکو من شێتی نەکردویت!
ھەرچی ھەستی دوری ھەیە لێی نەبردویت!
چونکە تۆ ھێندە عاشق نیت ھەڵممژیتە ناختەوە!
ئەو کاتەی ئاخ ھەڵئەکێشیت..
چونکە تۆ ھێشتا ناتوانیت..
بە برژانگت لەسەر دیوار..
وێنەی چاوی من بکێشیت!


دیدگاه ها (۲)

# کورد # کوردستان

دوسـت دارم یـڪ شبــﮧ، هفتــاد سـال پیـــر شـوم در ڪنــار خیـ...

خاکی کوچه ی یاره که م اکسیری ساغی و ژینمهجوانی روخسارو نیگاه...

هەرچی دەکەی، بکە، مەکە، تەرکی دڵی هەژاری من هەرکوێ دەڕۆی، بڕ...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط