دوشهو له ناو پخهف خزیم هه‌ستی غه‌ریبی گرتمی
.
دوێ‌شه‌و له ناو پێخه‌ف خزیم، هه‌ستی غه‌ریبی گرتمی
دڵ که‌وته ناڵه و نووکه نووک، بووکی خه‌یاڵ هات بردمی
وه‌ک تۆ بڵێی مه‌رگه و هه‌موو ژووری سڕی داگرتووه
مۆته و شه‌وه‌ی ڕه‌ش ڕابووه و روحی ژیانی بردووه
ئاخ چه‌ند به ئازاره گوڵم! ڕۆیشتنت جه‌ر‌گم بڕا
به‌و ئاخ و داخ و حه‌سره‌ته ڕازی حه‌زم یه‌کجێ زڕا
یادی شه‌و و ڕۆژانی زوو مێشک و دڵی ته‌نگی ته‌نی
یادی بزه و چاوی ڕه‌شت هاوڕازی تۆی کردبوو خه‌نی
یادی ته‌پ و کۆی ئه‌م دڵه‌م کاتێ له ئامێزم خزی
یان لێوی تینوو و به‌دفه‌ڕم سووراوی لێوی تۆی دزی
یادی هه‌ناسه‌ت ئه‌وده‌مه‌ی ده‌شنی له ناو سینگی ته‌ڕم
لاچۆ و مه‌که و نابێ نه‌بوو ده‌تدی که چه‌نده لا شه‌ڕم
یادی چپه‌ی ماچی ده‌مت شووشه‌ی کپی شه‌و پێی شکا
شه‌ومانگ له حه‌سره‌ت ئه‌م حه‌زه مانگی خودا‌ش هاته تکا
یادی زوڵاڵی ده‌نگی تۆ، ئه‌و ده‌م که گۆرانیت ده‌وت
کوا حه‌زره‌تی داود ده‌با بێ و بژنه‌وێ به‌رزیی سه‌وت
یادی نه‌وازش، نازی تۆ، یادی نیگای پڕ ڕازی تۆ
یادی ده‌سه‌ملانت ده‌نا، قانه‌قدی و ده‌س بازی تۆ
ئاخ ئه‌م دڵه‌م چه‌ند بێ که‌سه! تۆ چۆن دڵت هات و بڕۆی؟
شیعری "کراس ڕه‌ش" دڵنیام، پێی وایه سه‌ر تا پێ درۆی!
یه‌ستاش له دووریت نه‌ک ئه‌من،خامه‌ی ده‌سم ده‌گری به کوڵ
لێنووس خه‌فه‌ت دای‌گرتووه، ڕوخساری هه‌ڵقرچاوه گوڵ
ئه‌م پێخه‌فه‌م بێ تۆ سڕه یان مانگی به‌فرانباره وا !؟
شیعری سپیم به‌رگی ڕه‌شی پۆشیوه تازیه‌باره وا
ئه‌م باڵشه‌ی ژێری سه‌رت چیرۆکی بێ تۆیی ده‌ڵێ
خۆی بۆته شاعیر لامه‌سه‌و، ده‌چڕێ هه‌تاکوو تاوهه‌ڵێ
ڕۆژ و شه‌وم یادی چه‌وت، ده‌ستم له کۆڵ ناکاته‌وه
ئای خوایه مانگی من بڵێی ئه‌م ژووره ڕووناک کاته‌وه؟

- ۱.۰k
- ۲۴ دی ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۴)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط