که‌وه‌ شه‌له‌

که‌وه‌ شه‌له‌

‎سه‌رداری بۆکان عه‌زیز
‎خانی سه‌ربه‌رز و به‌ڕیز
‎دیتی که‌وێک ده‌فرۆشن
‎کڕیاری زۆر له‌ جۆشن
‎پرسی : چۆنه‌ ئه‌و که‌وه‌
‎وا له‌ ده‌وری هه‌وهه‌وه‌
‎گوتیان : که‌وێکی راوه‌
‎که‌وی بڕی له‌و ناوه‌
‎که‌وه‌ شه‌له‌ی به‌ ناوبانگ
‎نرخی بۆکانه‌ شه‌ش دانگ
‎هه‌رگیز بینی ته‌نگ نابێ
‎له‌ قاسپه‌ بێ ده‌نگ نابێ
‎وتی نامه‌ به‌ په‌له‌
‎بۆم بکڕن که‌وه‌ شه‌له‌
‎چل زێڕیان له‌ سه‌ر بژارد
‎که‌ویان به‌ سه‌ردار سپارد
‎خان هه‌ڵیپساند سه‌ری
‎رووی کرده‌ ده‌ور و به‌ری
‎گوتی : کێ هاوڕه‌گه‌زی
‎بداته‌ ده‌ست ناحه‌زی
‎پاداشی سه‌ر بڕینه‌
‎نه‌ک وا به‌ زێڕ کڕینه‌
‎هۆشت بێ کوردی هه‌ژار
‎گه‌لت مه‌ده‌ ده‌ست نه‌یار

#هەژار
دیدگاه ها (۱)

ره‌نگه‌ ژیان هه‌ر ئه‌وه‌ بێكه‌ من ته‌نیا، له‌ پێكی ته‌نیایید...

خێــــاڵ یاخیه‌گه‌ێ ده‌ردم هه‌ر شه‌ومیه‌وان پاێزێ ڕه‌نگ زه‌ر...

دوێ شه و که شتی نووحم بینیله سه ر چیای شه نگال وێستا هه موو ...

نه‌ ئاو کۆتایی‌ بۆ هه‌یه‌‌و نه‌نووسین له‌سه‌ر ئه‌و!نه‌ مانگ ...

سوێندم خواردوه‌ نیازم پاک بێ خۆشه‌ویستی تۆ له‌ دڵم تاک بێ دڵ...

نه ورۆزانه سه...

به حاڵی کورد 'فه‌له‌ک حه‌یران ده‌بینمژیانی کوردوه‌کوو زیندان...

((شه‌تره‌نجی خه‌بات))ئه‌گه‌ر شاه و وه‌زیر و ڕوخ ،به‌ ئه‌سپ و...

*هه ر خۆشم ئه وێی*خۆشه ویستم!ئه گه ر پیر بم،مات و زوییر بمچا...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط