که ڕۆیشت لەلام، دەمگوت: دێتەوە
که ڕۆیشت لەلام، دەمگوت: دێتەوە
چاوم به دیتنی دەگەشێتەوە
دەمگوت: هەڵ ناکا به بی من تاوێ
دێتەوە و خۆیم له باوەش داوێ
کەچی به ڕاستی نەگەڕایەوه
ئاوڕێکی خێری هەر نەدایەوه
چەن چاوەڕوانیم کێشا له خۆڕا
چەنده ئەسرینم له چاو هەڵچۆڕا
ئێستاش که زانیم چەند بێوەفای تۆ
تۆراوی به بێ دەلیل و بێ هۆ
گەر بتزانیایه دابڕان چەند تاڵه
ڕازی نەده بووی بەو وەزع و حاڵه
ده بڕۆ ئازادت ناکەم بەو خوایه
ئازاد کردنت به خوا خەتایه
خۆشناو
چاوم به دیتنی دەگەشێتەوە
دەمگوت: هەڵ ناکا به بی من تاوێ
دێتەوە و خۆیم له باوەش داوێ
کەچی به ڕاستی نەگەڕایەوه
ئاوڕێکی خێری هەر نەدایەوه
چەن چاوەڕوانیم کێشا له خۆڕا
چەنده ئەسرینم له چاو هەڵچۆڕا
ئێستاش که زانیم چەند بێوەفای تۆ
تۆراوی به بێ دەلیل و بێ هۆ
گەر بتزانیایه دابڕان چەند تاڵه
ڕازی نەده بووی بەو وەزع و حاڵه
ده بڕۆ ئازادت ناکەم بەو خوایه
ئازاد کردنت به خوا خەتایه
خۆشناو
- ۵۶۲
- ۱۸ اسفند ۱۳۹۴
دیدگاه ها (۱)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط