جهنگی حاجی
جهنگی حاجی
ماموستا "جهنگی حاجی"، به ناوی تهواوی "جەنگی حاجی جەبار"، شاعیری کوردی هاوچهرخه واکو لە رۆژی ۱۰ گەلاوێژی ۱۹۶۹ زایەنەی لە هەوڵیر لە دایک بوو.
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
(۱)
ئەمن (مەحەدەمین)م
لە پشتی باوکێکی ستەمدیدە و
لە هەناوی سەلارەژنێکی سەنگینم
فرچکم بە خاک گرتووە
لەوەتە
ی هەم
خاک بۆتە عیشق و ئەوینم،
ئەوێ ڕۆژێ
لە لووتکەی هێزی فاشیست و
لەوپەڕی بێ ئومێدیدا
بەگژ بەعسییەکاندا چووم
پەلکێشی بەرپەتی سێدارە کرام
ئەو سەرەم بۆ نەوینەکرد
پەنجەکانیان بۆ هەڵکێشام
دەستم بۆ درکاندنی
نهێنیی هاوسەنگەرانم نەبرد
وەک هەمیشە
ملم خستە بەر سێدارە
یەک قسەشم
بە دڵی دوژمنم نەکرد،
هەر دوێنێش بوو
لەگەڵ مامۆستا و
مووچەدزراوی نیشتمان
چوومە شەقام
باجی سەرکەشیم لەگەڵ دان،
ئەوا ئەمڕۆش
بە هەمان ڕۆحییەتی جاران
ڕووبەڕووی ستەم دەبمەوە
لێرە و لەوێ
خزم و خۆیش
ناوم دەنێن
حەمە سیان
شانازییە و
مایەی نکۆڵی نیە
لێ با هەمووان بزانن
موڵکی ئێوەم
موڵکی کوردان
پڕ بە گەرووم هاواردەکەم
فیدات بم خاکی کوردستان
فیدات بم خاکی کوردستان...
(۲)
خۆ من
ڕەنجبەری ماڵی باوکت نیم
ڕۆژ نا ڕۆژێ هەر بە بێ هۆ
لێم دەبی بە ئاغای دێ
دەرگەم لێدەگریت و
پێمدەڵێی بارکە بڕۆ
مەگەر شەرتی ئێمە
ئەبەدی نەبوو
خێرە ئاوا زوو هەردێ؟
----------
* هەردێ/شێوەزاری هەولێر = هەڵدێ
(۳)
ڕەنگەکان
کە تۆ لە ئامێز دەگرن
قاقای گەرم دەیانگرێ
سیمایان دەگەشێتەوە
وەک ئەو کۆرپەیەی
لە دوورەوە
مەمکەمژەی نیشان دەدرێ...
وەک ئەو بووکەی
لە دوای جەنگا
ھەواڵی گەڕانەوەی
تازە زاوای
بە گوێچکەیدا دەچرپێنرێ...
وەک ئەو دایکەی
ھەواڵێکی مژدەبەخشی
جگەرگۆشەکەی
پێدەدرێ...
ڕەنگەکان
کە تۆ لە باوەشیان دەگرن
ھەر ھەموویان
دەبن بە سپی و سوور
ئاڵ و واڵا دەردەکەون...
ڕەنگەکان
ڕەنگە کپ و داماوەکان
ئەو دەمانەی
تۆ دەپۆشن
حەز بە چوونەکۆڵان دەکەن،
مەیلی
چاوچاوێنی سەربان
تیلەی ئاوڕی ڕێگای کانی
ژوانی ئێوارانی
لای پیرە داری بەر ماڵان
دەکەن...
ڕەنگەکان...
ڕەنگە ڕەنگ مردووەکان
کە تۆ دەئاخننە ڕۆحیان
کۆمەڵەی نوێ
دروست دەکەن
شەڕ بە شەبەنگ دەفرۆشن
گاڵتەیان بە زەردەپەڕ دێت
گێچەڵ بە ڕەنگەکانی
پەلکەزێڕینەی پاش باران دەکەن...
ڕەنگەکان
ڕەنگە مەلوول و ماتەکان
ھەر کات
خۆیان لە تۆدا دەبینن
گەش گەش
وەکو گەشیی چاوەکانت
دەردەکەون...
ڕەنگەکان
ڕەنگە ھەڵبزڕکاوەکان
کە تۆ دەبیتە میوانیان
گۆرانیی عیشق دەچڕن
کەمانچەکەی باکووری
دەگرنە دەست و
لە ھەرمۆتەکەی دیانان
سەدای پڕ لە میھری
(ئەرێ گورێ)ی خارەسێوە
بۆ ھەیبەت سوڵتان دەنێرن...
دەچنە سەر
پردی دەلال و
پڕ بە گەروو
(من دی جارا ئەوەلی)
ئەیازەکەی زاخۆییان
بۆ گارە و مەتین
ڤڕێ دکەن
قەتار و ئەڵڵاوەیسی
حەیران و لاوک و بەستە
خاوکەر و سێگای سەر مەستە
بۆ هابە و مشکۆ دەبێژن...
ڕەنگەکان
ڕەنگە داچۆڕاوەکان
ھێند مەلوولن
کە تۆ دەئاڵێننە خۆیان
شمشاڵەکەی قالەمەڕە
عودەکەی عەلی مەردان و
کەمانچەکەی قەرەداغی
بە گوڕ و تین دەخەنەوە
گەرووی خالقییان لایە
ڕەزازییەکەی کوردانی
پێدەلاوێنن،
نای نەواکەی عەلیزادە و
سەمفۆنیاکانی بیتھۆڤن
شۆپان و مۆزارت دەچڕن،
پڕ بە گەرووی شەجەریان
ھاوار دەکەن،
بەرەو کەشکەڵانی فەلەک
لە شەقەی باڵیان دەدەن و
بەرز بەرز
تا چاو بڕکا بەرز دەفڕن،
ڕەنگەکان...
ڕەنگە ڕەشداگەڕاوەکان
ئەو دەمانەی تۆ دەبینن
ئەو فڵچەیەی
مۆنالێزای
کردە نێودارترینی
گەردوون
دەگرنە دەست
تابلۆیەکی
پڕ بەھا
دەنەخشێنن
لەوێ
لەسەر ڕووی تابلۆکە
ڕەنگ و دەنگی تۆ دەنوێنن...
ماموستا "جهنگی حاجی"، به ناوی تهواوی "جەنگی حاجی جەبار"، شاعیری کوردی هاوچهرخه واکو لە رۆژی ۱۰ گەلاوێژی ۱۹۶۹ زایەنەی لە هەوڵیر لە دایک بوو.
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
(۱)
ئەمن (مەحەدەمین)م
لە پشتی باوکێکی ستەمدیدە و
لە هەناوی سەلارەژنێکی سەنگینم
فرچکم بە خاک گرتووە
لەوەتە
ی هەم
خاک بۆتە عیشق و ئەوینم،
ئەوێ ڕۆژێ
لە لووتکەی هێزی فاشیست و
لەوپەڕی بێ ئومێدیدا
بەگژ بەعسییەکاندا چووم
پەلکێشی بەرپەتی سێدارە کرام
ئەو سەرەم بۆ نەوینەکرد
پەنجەکانیان بۆ هەڵکێشام
دەستم بۆ درکاندنی
نهێنیی هاوسەنگەرانم نەبرد
وەک هەمیشە
ملم خستە بەر سێدارە
یەک قسەشم
بە دڵی دوژمنم نەکرد،
هەر دوێنێش بوو
لەگەڵ مامۆستا و
مووچەدزراوی نیشتمان
چوومە شەقام
باجی سەرکەشیم لەگەڵ دان،
ئەوا ئەمڕۆش
بە هەمان ڕۆحییەتی جاران
ڕووبەڕووی ستەم دەبمەوە
لێرە و لەوێ
خزم و خۆیش
ناوم دەنێن
حەمە سیان
شانازییە و
مایەی نکۆڵی نیە
لێ با هەمووان بزانن
موڵکی ئێوەم
موڵکی کوردان
پڕ بە گەرووم هاواردەکەم
فیدات بم خاکی کوردستان
فیدات بم خاکی کوردستان...
(۲)
خۆ من
ڕەنجبەری ماڵی باوکت نیم
ڕۆژ نا ڕۆژێ هەر بە بێ هۆ
لێم دەبی بە ئاغای دێ
دەرگەم لێدەگریت و
پێمدەڵێی بارکە بڕۆ
مەگەر شەرتی ئێمە
ئەبەدی نەبوو
خێرە ئاوا زوو هەردێ؟
----------
* هەردێ/شێوەزاری هەولێر = هەڵدێ
(۳)
ڕەنگەکان
کە تۆ لە ئامێز دەگرن
قاقای گەرم دەیانگرێ
سیمایان دەگەشێتەوە
وەک ئەو کۆرپەیەی
لە دوورەوە
مەمکەمژەی نیشان دەدرێ...
وەک ئەو بووکەی
لە دوای جەنگا
ھەواڵی گەڕانەوەی
تازە زاوای
بە گوێچکەیدا دەچرپێنرێ...
وەک ئەو دایکەی
ھەواڵێکی مژدەبەخشی
جگەرگۆشەکەی
پێدەدرێ...
ڕەنگەکان
کە تۆ لە باوەشیان دەگرن
ھەر ھەموویان
دەبن بە سپی و سوور
ئاڵ و واڵا دەردەکەون...
ڕەنگەکان
ڕەنگە کپ و داماوەکان
ئەو دەمانەی
تۆ دەپۆشن
حەز بە چوونەکۆڵان دەکەن،
مەیلی
چاوچاوێنی سەربان
تیلەی ئاوڕی ڕێگای کانی
ژوانی ئێوارانی
لای پیرە داری بەر ماڵان
دەکەن...
ڕەنگەکان...
ڕەنگە ڕەنگ مردووەکان
کە تۆ دەئاخننە ڕۆحیان
کۆمەڵەی نوێ
دروست دەکەن
شەڕ بە شەبەنگ دەفرۆشن
گاڵتەیان بە زەردەپەڕ دێت
گێچەڵ بە ڕەنگەکانی
پەلکەزێڕینەی پاش باران دەکەن...
ڕەنگەکان
ڕەنگە مەلوول و ماتەکان
ھەر کات
خۆیان لە تۆدا دەبینن
گەش گەش
وەکو گەشیی چاوەکانت
دەردەکەون...
ڕەنگەکان
ڕەنگە ھەڵبزڕکاوەکان
کە تۆ دەبیتە میوانیان
گۆرانیی عیشق دەچڕن
کەمانچەکەی باکووری
دەگرنە دەست و
لە ھەرمۆتەکەی دیانان
سەدای پڕ لە میھری
(ئەرێ گورێ)ی خارەسێوە
بۆ ھەیبەت سوڵتان دەنێرن...
دەچنە سەر
پردی دەلال و
پڕ بە گەروو
(من دی جارا ئەوەلی)
ئەیازەکەی زاخۆییان
بۆ گارە و مەتین
ڤڕێ دکەن
قەتار و ئەڵڵاوەیسی
حەیران و لاوک و بەستە
خاوکەر و سێگای سەر مەستە
بۆ هابە و مشکۆ دەبێژن...
ڕەنگەکان
ڕەنگە داچۆڕاوەکان
ھێند مەلوولن
کە تۆ دەئاڵێننە خۆیان
شمشاڵەکەی قالەمەڕە
عودەکەی عەلی مەردان و
کەمانچەکەی قەرەداغی
بە گوڕ و تین دەخەنەوە
گەرووی خالقییان لایە
ڕەزازییەکەی کوردانی
پێدەلاوێنن،
نای نەواکەی عەلیزادە و
سەمفۆنیاکانی بیتھۆڤن
شۆپان و مۆزارت دەچڕن،
پڕ بە گەرووی شەجەریان
ھاوار دەکەن،
بەرەو کەشکەڵانی فەلەک
لە شەقەی باڵیان دەدەن و
بەرز بەرز
تا چاو بڕکا بەرز دەفڕن،
ڕەنگەکان...
ڕەنگە ڕەشداگەڕاوەکان
ئەو دەمانەی تۆ دەبینن
ئەو فڵچەیەی
مۆنالێزای
کردە نێودارترینی
گەردوون
دەگرنە دەست
تابلۆیەکی
پڕ بەھا
دەنەخشێنن
لەوێ
لەسەر ڕووی تابلۆکە
ڕەنگ و دەنگی تۆ دەنوێنن...
- ۱.۶k
- ۲۲ آبان ۱۴۰۴
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط