ک منا بوم لای دایکم ئنوستم و همو شو ئاواتکم ئخوا
کە مناڵ بوم، لای دایکم ئەنوستم و هەمو شەوێ ئاواتێکم ئەخواست..
ئەموت:
دایە! ماشێنم بۆ ئەکڕی؟
ئەیوت:
بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی..
ئەموت:
دایە! ئەمبەی بۆ گەورەترین پارکی دنیا، جۆلانێ بکەم؟
ئەیوت:
ئەیچۆن دڵەکەم، بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی..
شەوێ لێم پرسی:
دایە! ئەگەر گەورە ببم، ئەگەمە ئاواتەکانم؟
وتی:
دڵنیابە ئەگەی، بەڵام بەو مەرجەی بنوی..
هەموو شەوێ بە خۆشیەکی بێ کۆتاییەوە ئەخەوتم..
ئەوەندە خەوتم، هەتا خۆم گەورە بوم و ئاواتەکانم چکۆلە بونەوە..
ساڵیانێک تێپەڕبوو . . .
دوێشەو دایکم هاتە خەوم،
وتی:
جەرگەکەم!
ئێستاش شەوانە پێش ئەوەی بخەوی، بیر لە ئاواتەکانت ئەکەیتەوە؟
وتم:
شەوانە ناخەوم دایە!
وتی:
بۆ بەقوربان! مەگەر ئاواتی چیت هەیە؟
وتم:
ئاواتم ئەوەیە تۆم لە لا بی و
ئیتر هیچ ئاواتێکم نیە دایەگیان . . .
وتی:
باش دڵەکەم باش..
ئەمشەو دێمە خەوت..
بەڵام بەو مەرجەی بنوی رۆڵەی شیرینم . . .
روژی دایک له لایه ن خومه وه به هه موو دایکانی به ریزی سه ر زه ویه کم پیروزبایی اکم..ته مه ن دریژ بن یاخوا

- ۹۲۳
- ۱۱ فروردین ۱۳۹۵
دیدگاه ها (۱۳)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط