من حه‌ز ئه‌که‌م

من حه‌ز ئه‌که‌م
که‌ تۆ هاتی به‌ میوانیم
بارینی باران ڕاگرم

پیم خوشه‌ به‌رز بمه‌وه‌
مانگ بو پیشوازیت داگرم

که‌ له‌سه‌ر شه‌قام ڕێ ئه‌که‌ی
گوڵ بروینم له‌به‌ر پیتا

بۆ ئه‌وه‌ی ئازار نه‌چیژی
تیشکی خۆر لابه‌م له‌ ڕیتا

بیوه‌ستینم گیژه‌لووکه‌
شه‌قامه‌کان ڕۆشن که‌م بوت

ببم به‌ دوو چاوی زیاده‌
هاوشانی چاوه‌کانی خۆت

ئاماده‌ بم بۆ پیشوازیت
به‌ ته‌واوی هزرو هه‌ستمه‌وه‌

ئینجا بی دوو دلی و گومان
ده‌ستت خه‌مه‌ ده‌ستمه‌وه‌

عاشق ئه‌بی به‌و جۆره‌ بی
بۆ ئه‌و که‌سه‌ی خوشی ئه‌وێ
دیدگاه ها (۸)

وه‌ره‌ پێشێ به‌رامبه‌رم ڕاوه‌سته‌لێت ئه‌پرسم یه‌ک دوو وشه‌م ...

خوشه ویستی تو ...( ئه من چاوم له ریگاته و به هیواتم به شه وگ...

عبدالله په شیوئه‌گه‌ر وتیان چی پێ ئه‌ڵێی تۆڵه‌ت چیه‌ بۆ دوای...

ئه‌گه‌ر مردم ...چاوت بکه‌ به‌ ئارامگام ،بمنێژه‌ تیای بۆ ئه‌ب...

‌ ته‌خته‌ ڕه‌شخۆشه‌ویستم!که‌ له‌ پۆلا دائه‌نیشمورد بۆ ته‌خته...

"ده ردی دل" ئه ی وه ته ن! ده ردت له دلما زامی سه د خه نجه ر ...

ئاوری بن کایه‌، بۆسۆی لێنایه‌ دزی خۆماڵی له‌ گرتن نایه‌ ئ...

ماچت‌ ده‌كه‌مئه‌ی‌ گیانی‌ خۆم‌ ماچت‌ ده‌كه‌م‌قۆرتی‌ چه‌ناگه‌...

بنووسن له‌ بان سه‌نگی مه‌زارمکوردستان بۆ تۆ گریانه‌ کارمتا ک...

ببین

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط