وەکوو زریان، پشوو ئەدەم،
وەکوو زریان، پشوو ئەدەم،
بەڵام نانووم
وەکوو هەڵۆ هەڵئەنیشم،
بەڵام لوتکه قەت بەرنادەم
دەستیان هێنا، تەوقه ئەکەم،
بەڵام دەستم قەت نافرۆشم
وەک نارنجۆک له سەر کەمەر،
دائەنیشم،
بەڵام هەرگیز
لێوی بێدەنگی ناکرۆژم
وەک چۆن هاژەی چەم و کەنار،
باڵنده و دار،
جووته دڵدار،
له یەکتری وەڕەس نابن
منی قوربانیش له شۆڕش،
له عەشقی خاک،
له خاکی یار،
وەڕەس نابم ...
شێرکۆ بێکەس
بەڵام نانووم
وەکوو هەڵۆ هەڵئەنیشم،
بەڵام لوتکه قەت بەرنادەم
دەستیان هێنا، تەوقه ئەکەم،
بەڵام دەستم قەت نافرۆشم
وەک نارنجۆک له سەر کەمەر،
دائەنیشم،
بەڵام هەرگیز
لێوی بێدەنگی ناکرۆژم
وەک چۆن هاژەی چەم و کەنار،
باڵنده و دار،
جووته دڵدار،
له یەکتری وەڕەس نابن
منی قوربانیش له شۆڕش،
له عەشقی خاک،
له خاکی یار،
وەڕەس نابم ...
شێرکۆ بێکەس
- ۵۴۰
- ۱۸ اردیبهشت ۱۳۹۵
دیدگاه ها (۲)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط