ئاسمانی شاری جوانم،

ئاسمانی شاری جوانم،
چە دڵگیرە وەکو دڵم

ئەو بە دەستی تۆزی ئەغیار ،
من لە دەستی خەمت گوڵم

جریوەی مەل بە گوێ نایە،
نە بۆ نان و نە بۆ کایە

خودا ڕەحمت لە لا بوایا،
شاری ئێمە بە تەنیایە

نە با ئەیبا نە خوا ئەیبا ،
خەریکە شار ئەخنکێنێ

شارم خنکا ، منیش خنکام،
کوا هەورێ بی و بدرکێنێ

کوانێ باران وەکو جاران ،
لە سەر دڵ و لە سەرشارم

لابا تۆزو لابا خەمان،
تۆزی شارو خەمی یارم
دیدگاه ها (۵)

سەلام محەمەد

سارا پیشتیۆان

ڕێبوار تەها

ئاکۆ ئەلیاسی

مارف ئاغایی

ساڵح بێچار

کاکه فه‌لاحی

ایمان یادآور

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط