من فریزوو نیم فریزووم پیدلین

من فریزوو نیم فریزووم پیدلین
پنج‌‌و ڕیشه‌م سه‌خته‌ ئه‌مما خوین دلین

چه‌رخی چه‌پ ئه‌منی وه‌ها خولقاندووه‌
به‌ژنو بالامی به‌ هه‌رزه‌ نواندووه‌

واده‌ لین: من خوینی هه‌ردم مژتووه‌
تازه‌ ئاویکه وه‌هایان ڕشتووه‌

با سه‌ره‌و ژیروو سه‌ره‌و ژوورم بکه‌ن
با له‌ مووچه‌ دوورو مه‌جبوورم بکه‌ن

با له ‌بو فه‌وتاندنم سه‌ر هه‌ لبرن
با ڕه‌گ‌‌و ڕیشه‌م به‌ گاسن هه‌لدرن

گلمه‌ت‌‌و گل نیم، ئه‌من ناتویمه‌وه‌
پاشی سه‌رقرتاندنیش ده‌ڕویمه‌وه‌

با بژارم که‌ن له‌ شیوه‌ردوو په‌ریز
من زه‌ویم گرتوته‌ ئامیزم به‌ ڕیز

پنج‌‌و ڕیشه‌م داکوتاوه‌ من له ‌هه‌رد
کوا ده‌روه ستم دی بژارو شیوو وه‌رد

هه‌ر خوناوێک بێ له‌شم ته‌ڕکاته‌وه‌
تۆزی خه‌مباریم له‌ ڕوو بشواته‌وه‌

پنج ده‌که‌م پنجم له‌ سه‌رپنجی ڕواه‌
نادیاره‌ لێم ڕه‌گ‌‌و ڕیشه‌ی خوراو

من له‌ چوار سووچی زه‌ویدا نیشته‌جێم
وا ڕوواوم ناڕوێ به‌رگر له ‌ڕێم

بۆ ڕه‌گ ئاژۆ به‌سیه بۆ من نه‌ختێ خاک
ده‌رفه‌ت‌‌و ماوام بده‌ن وه‌ک پیاوی چاک

که‌س نه‌کێلێ خۆم ده‌نێ جێ ناگرم
هه‌ردوو مووچه‌ی هیچ گوڵێک داناگرم‌
دیدگاه ها (۹)

‌ ته‌خته‌ ڕه‌شخۆشه‌ویستم!که‌ له‌ پۆلا دائه‌نیشمورد بۆ ته‌خته...

گۆمه شین پێت ناخنکێدرێم گۆمه شین!له خۆبایی ئه ی گۆمه شینڕه ...

چاوه‌کــــــــــانتچاوه‌کانت دوو کتێبن، باسی ڕه‌نگی گوڵ ئه‌ک...

تۆ‌هێنده‌ ناسک و ڕه‌نگاو ڕه‌نگیتسه‌رت له‌ گوڵه‌ میناکانی دای...

خێــــاڵ یاخیه‌گه‌ێ ده‌ردم هه‌ر شه‌ومیه‌وان پاێزێ ڕه‌نگ زه‌ر...

چنوور نامیق

ئه‌گه‌ر مردم ...چاوت بکه‌ به‌ ئارامگام ،بمنێژه‌ تیای بۆ ئه‌ب...

لێــــــم مه‌پرسه‌ بۆ ئێـــــواران ،لـــــه‌ ته‌نیـــای ته‌ن...

ڕۆژێ نه‌بوو ئه‌م دڵبه‌ره‌ بێ ڕوحمه‌ وه‌فا کاجارێ نه‌بوو ئه‌م...

ئاڵای کوردستان ڕه مزی نیشتمان بزوێنه ری دڵ هه ژێنه ری گیان ...

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط